دەم پارتی بۆ جەژنەپیرۆزە سەردانی ئاکپارتی و مەهەپە دەکات

06-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە دووەمین رۆژی جەژنی قورباندا سەردانی هەریەکە لە ئاکپارتی و مەهەپە و بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکات.
 
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی، بەرنامەی سەردان و پێشوازییەکانی پارتەکەی لە دووەمین رۆژی جەژنی قورباندا بۆ لای پارتە سیاسییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی، شاندێکی پارتەکە بەیانیی دووەمین رۆژی جەژنی قوربان کە دەکاتە رۆژی شەممە، 7ـی حوزەیرانی 2025 ،سەردانی هەریەکە لە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پارتی ئاییندە، پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەکات. دوای نیوەڕۆش سەردانی هەریەکە لە پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) و سەعادەت دەکات.
 
وەک نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی دەڵێت، هەر هەمان رۆژ شاندی ئەو پارتانە بەبۆنەی جەژنەپیرۆزە سەردانی بارەگای سەرەکیی دەم پارتی لە ئەنقەرە دەکەن.
 
بەگوێرەی بەرنامەکە، دەم پارتی سەردانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ناکات.
 
دەم پارتی لە دووەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا سەردانی هەریەکە لە ئاکپارتی، مەهەپە، ئایندە، سەعادەت و دەڤای کرد و هەمان رۆژیش لە بارەگای خۆی پێشوازیی لەو پارتانە کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی

پەروین بوڵدان: ئۆجەلان داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ رۆژنامەڤانان دەکات

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەڵێ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەیەوێ راستەوخۆ لەگەڵ رۆژنامەڤانان کۆببێتەوە و گوتوویەتی: "داواکارییەکم هەیە. دەمەوێ چاوپێکەوتن لەگەڵ رۆژنامەڤانان بکەم یان کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ساز بکەم. پێم وایە، ئەمە مافی خۆمە."