لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئیستەنبووڵ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

07-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری ئیستەنبووڵ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
 
رووداوەکە کاژێر 19:30 خولەکی شەوی شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2024 لە چوارڕیانی گازی مستەفا کەمال لە ناوچەی باشاکشەهیر روویدا. ئۆتۆمبێلێک کە بە ئاراستەی ئارناڤوت کۆی دەڕۆیشت، لە کۆنترۆڵ دەرچوو و لە رێڕەوی بەرامبەردا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پۆلیس و تەندروستی، ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گیریان خواردبوو دەرهێندران.
 
هەریەک لە ئەنەس دوروکان و مەمەد بولبول لە شوێنی رووداوەکە و محەممەد بولبوول لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. سودەناس بولبوول کە لە رووداوەکەدا بە سەختی بریندار بوو، ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
 
دوای لابردنی ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنی رووداوەکە، رێگەکە بەڕووی هاتووچۆدا کرایەوە. پۆلیسی ئیستەنبووڵ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."