رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتی ئەنجوومەنی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا لانیکەم 177 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەنجوومەنەکە رۆژی پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، راپۆرتی گیانلەدەستدانی کرێکارەکانی لە شوێنی کار بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوکردەوە.
بەپێی داتاکانی راپۆرتەکە، 24٪ـی ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە لە کەرتی رێگەوبان و بیناسازیدا کاریان کردووە.
گیانلەدەستدانی کرێکاران بەپێی کەرتەکان:
باڵەخانە، رێگەوبان و پردەکان: 24٪
گواستنەوە: 16٪
دارستان و کشتوکاڵ: 13٪
هۆتێل و شوێنەکانی مانەوە: 10٪
بازرگانی: 7٪
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، 29٪ـی برینداربوونی کرێکاران بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆی خزمەتگوزارییەوە بووە، 14٪ـی شێلان و 13٪ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە بووە.
تەمەنی زۆربەی کرێکارەکان لەنێوان 30 بۆ 49 ساڵ بووە.
گیانلەدەستدان بەپێی تەمەن:
تەمەنی 15-17 ساڵ: پێنج کرێکار
تەمەنی 18-29 ساڵ: 34 کرێکار
تەمەنی 30-49 ساڵ: 67 کرێکار
تەمەنی 50-64 ساڵ: 53 کرێکار
تەمەنی 65 ساڵ بەسەرەوە: 9 کرێکار
تەمەنی نەزانراو: 9 کرێکار
لە مانی رابردوودا 13 کرێکاری پەنابەر (سێ عێراقی، دوو سووریایی، دوو ئەفغانی، دوو کینیایی، یەک ئیندۆنیزی، یەک فەلەستینی، یەک ئێرانی، یەک تورکمانستانی) گیانیان لەدەستداوە.
چوار لەو کرێکارانە لە کەرتی خزمەتگوزاری. سێ لە پیشەسازی، سێ لە بیناسازی و سێ کرێکاریش لە کەرتی کشتوکاڵ کاریان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ