رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە لەبارەی گیانلەدەستدانی 12 سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "که‌متەرخه‌مییه‌کی گه‌وره و نابه‌رپرسیاریێتییه‌کی زۆر هه‌یه."
ئۆزگور ئۆزەل، ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی تەممووزی 2025، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە شاری بۆڵوی تورکیا گوتی: "ئه‌گه‌ر 12 جووجەڵە که ئه‌مانه‌تی ده‌وڵه‌ت بن، بمرن، لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر 12 جوجه‌ڵە ون بکه‌ن، مرۆڤ دەڵێت 'ئه‌وه چی بوو کردی، ئه‌مانه گیانن'. هێندە نابەرپرسانە و بێ ئاگاداری مامه‌ڵه کراوه، عه‌قڵم باوه‌ڕ ناکات و دڵیشم پێی رازی نابێت. له‌م وڵاته‌دا هیچ که‌سێک ناتوانێت قبوڵی بکات".
سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەدا، لەو رووداوەدا که‌متەرخه‌مییه‌کی گه‌وره و نابە‌رپرسیاریه‌تیه‌کی زۆر هه‌یه و رایگەیاند، دوای به‌خاکسپاردنی ته‌رمه‌کان، داوا دەکەن له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان ئه‌م بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
ئێوارەی رۆژی 6ی تەممووزی 2025 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێیندراوێکدا مردنی 5 سەربازی هێزەکانی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تەممووز، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوی دووەمیدا گوتی، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 8 سەرباز بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێیەمین راگەیێندراویدا ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان مردن، بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.
بەپێی میدیای تورکیا، رۆژی 6ی تەممووز، هێزێک کە لە 19 سەرباز پێکهاتبوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان بەناوی مەلیح بۆزکوڕ، کە رۆژی 28ـی ئایاری 2022 بە دەستی پەکەکە کوژرابوو و تەرمەکەشی لە دەستی پەکەکە بوو، چوونە نێو ئەشکەوتێک.
لە ئەشکەوتەکەدا گازی میسان هەبووە و ئەوەش هۆکاری مردنی سەربازەکان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ