ئەربەکان: دەمانەوێت جگە لە پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە و پژاکیش چەک دابنێن

07-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن باسی ئەو لیژنەیەی کرد کە لە پەرلەمان تورکیادا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەر پێکهێنراوە.
 
سەرۆکی سەرلەنوێ رەفاهـ کە پارتەکەی بەشداریی لە لیژنەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کردووە و ئەندامێکی هەیە، جەختیکردەوە کە ئامانجیان وەرگرتنی زانیارییەکانە لەبارەی پرۆسەکە.
 
فاتیح ئەربەکان هەروەها رایگەیاند: "نامانەوێت لەو لیژنەیەدا ئەنجام بەدەست بێت کە دڵی ماڵباتی شەهیدان و زیانبەرکەوتووانی سەنگەر سەغڵەت بکات. ئێمە بۆیە لێرەین هەتا رێگری لەمە بکەین. نامانەوێت مامەڵەی وەرگرە و بیدە لەگەڵ تیرۆرستان بکرێت".
 
لەبارەی ئەنجامی لیژنەکە لە بابەتی چەکدانان ئەربەکان گوتی: "دەمانەوێت لە ئەنجامی کاری ئەو لیژنەیەدا نەوەک تەنیا پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە و پژاکیش چەک دابنێن و کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن".
 
لیژنەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کە ناوەکەی (لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانیی، برایەتی و دیموکراسی)ـە، رۆژی 5-8-2025 یەکەمین کۆبوونەوەی سازکرد کە 8 کاژێری خایاند.
 
هەروەها بڕیارە رۆژی هەینی 8-8-2025 دووەمین کۆبوونەوە بکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."