رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-8-2025 سەردانی دیمەشق دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەرمیی تورکیا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا کۆدەبێتەوە.
میدیای فەرمیی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، لەو سەردانەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی دیمەشق - ئەنقەرە و "رووبەڕووبوونەوەی یەپەگە و داعش" مژارە سەرەکییەکانی ئەو دیدارە دەبێت.
لە کۆبوونەوەی نێوان فیدان و شەرعدا، چالاکییەکانی ئیسرائیلیش لە سووریا تاوتوێ دەکرێت.
فیدان دوای رووخانی حکومەتەکەی ئەسەد، لە رۆژانی 22ـی کانوونی یەکەمی 2024 و 13ـی ئاداری 2025ـیشدا سەردانی دیمەشقی کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ