وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مردنی 12 سەربازەکەمان بە دەستی ئەنقەست نەبووە

07-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی مردنی 12 سەربازی وڵاتەکەی بەهۆی کاریگەربوونیان بە گازی میسان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە رووداوەکەدا هیچ کەمتەرخەمییەک یان کارێکی ئەنقەست لە ئارادا نەبووە."
 
ئەو 12 سەربازە رۆژی 6ـی تەممووزی 2025 لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان دا بە گازی میسان گیانیان لەدەستدا، دوای رووداوەکە وەزارەتی بەرگریی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-8-2025 وەزارەتی بەرگریی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەو رووداوەی کە بووە هۆی مردنی 12 سەرباز، هیچ لاوازییەکی دیسپلینی، نەبوونی کۆنترۆڵ یان کەمتەرخەمی و کارێکی بە ئەنقەست لە ئارادا نییە".
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هەروەها هاتووە، "دەرکەوتووە لە کاتی رووداوەکەدا، هەندێک لە سەربازان کە ئەرکدار نەبوون، بە هەستی هاوڕێیەتیی سەنگەر و بەبێ گوێدانە گیانی خۆیان و چاوەڕێکردنی فەرمان، چوونەتە ناو ئەشکەوتەکە و بەهۆی سووربوونیان لەسەر رزگارکردنی هاوڕێکانیان، رێگرییان لە رووداوێکی قورستر کردووە".
 
 چی روویدابوو؟
 
رۆژی 6-7-2025 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، 19 سەرباز بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی سەربازێک کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کوژرابوو، چوونەتە نێو ئەشکەوتەکە.
 
ئەو سەربازانە بەهۆی گازی میسانەوە کاریگەر بوون و لە ئاکامدا 12یان بەهۆی هەڵمژینی بڕی زۆری گازەکە، مردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو