رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشە لەو گرووپانە دەکات کە بە تیرۆریست و بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناویان دەبات و دەڵێت، "شەوێک لەناکاو" بەسەریاندا دەدەن.
رۆژی شەممە، 7-10-2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی لە گوتارێکدا لە کۆنگرەی پارتەکەی لە ئەنقەرە قسەی کرد و بەشێکی گوتارەکەی تایبەت کرد بە شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو گرووپانەی ئەنقەرە بە تیرۆریست پۆلێنیان دەکات.
ئەردۆغان لەو بارەوە گوتی، "تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە وشک دەکەین و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پەیوەندیداین بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگی."
سەرۆککۆماری تورکیا ئەو هەڕەشەیەی دووبارە کردەوە کە زۆرجار لە گوتارەکانیدا دەیانکات و گوتی، "شەوێک لەناکاو بەسەریاندا دەدەین" و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەیکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستە سەر گرژییەکانی ئێستای نێوان بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و سوپای ئیسرائیل و داوایکرد، کۆتایی بەو گرژییانە بهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ