ئەردۆغان دەڵێت، بەمزووانە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

07-10-2023
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
نیشانەکردن رەجەب تەیب ئەردۆغان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو لەنێو کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان گوتوویەتی 'بەمزووانە دێمە بەغدا و هەولێر.'
 
لەبارەی "پڕۆژەی گەشەپێدان"ـیشەوە و ئەوەی کە تایبەتە بە هێڵی ئاسنینی عێراق - تورکیاوە، سەرۆککۆماری تورکیا لەنێو کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە "سوورین لەسەر جێبەجێکردنی."

 

بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، شاندێکی حیزبە کوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیان، کە بریتین لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پارتی رەنجدەرانی کوردستان و بەرەی تورکمان.
 
ئەمڕۆ کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی لە ئەنقەرە دەستی بەکارەکانی کرد و بەردەوامە. بەگوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی، لە رۆژی کۆنگرەکەدا لە 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا، هەزاران ئەندام و 400 میوانی تایبەت ئامادەدەبن. لە کۆنگرەکەدا دروشمەکانی "100 ساڵەی تورکیا" و "رووی سپیی کۆمار" و "ئاکپارتی هاوبەشی هزری تورکیا" بەرزدەکرێنەوە. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زیندان

دەمیرتاش: دەوڵەت پشیلە و مریشکی کوردیش بە تیرۆریست دەزانێت

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند، دەوڵەت و حکومەت و دادگەش باش دەزانن ئەو بکوژ نییە و تووندوتیژیشی نەکردووە، تەنیا بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچوون و گوتارەکانی بە 42 ساڵ بەندکردن سزا دراوە. دەشڵێت، "دەوڵەت سیاسەتڤانی کورد، چەکدار، تەنانەت پشیلە و مریشکی کوردیش بە تیرۆریست دەزانێت."