هاکان فیدان: ئیسرائیل دەیەوێ لە ناوچەکە کورد بەکاربهێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئیسرائیلی بە بەکارهێنانی کورد لە ناوچەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، لەگەڵ تاڵەبانی و بارزانی لە پەیوەندیدان، هیوایشی خواست کورد نەکەوێتە هەڵەیەکی مێژووییەوە.
 
کۆبوونەوەی رێکخراوی دەوڵەتەکانی تورک، رۆژی شەممە 07-03-2026، لە ئیستەنبووڵ بە ئامادەبوونی تورکیا، ئازەربایجان، کازاخستان، قیرگیزستان و ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو. دوایین گۆڕانکارییەکانی ناو رێکخراوەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو تاوتوێ کران و بیروڕا لەبارەی پرسە جیهانی و ناوچەییەکان گۆڕدرانەوە.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی، "ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە ستراتیجییەکی هەیە، کە ئەویش بەکارهێنانی کوردی ناوچەکەیە وەکو بریکار. دەبینین کە بەردەوامە لە بەکارهێنانی گرووپە کوردییەکانی ئێران و ناوچەکە، لە بەرژەوەندیی خۆی. ئایا ئەمریکا تا چەند پشتیوانیی ئەم ستراتیجییەی ئیسرائیل دەکات؟ یانیش تا چەند دژایەتیی دەکات؟ ئەمانە شتی جیاوازن."
 
فیدان گوتیشی، "ئێمە وەکو هەواڵگری و وەزیری بەرگری، بەردەوام بە هاوتاکانی خۆمان دەڵێین کە ئەمە زۆر هەڵەیە. واتا ئێمە دژی هەموو ئەو سیناریۆ پێکهاتەیی و ئایینیانەین کە دەبنە هۆکاری دروستبوونی شەڕی نێوخۆ لە ئێران. مەترسیدارترین سیناریۆ ئەم سیناریۆیەیە. لەڕاستیدا لە بابەتی ئەم سیناریۆیە رۆژئاوا و رۆژهەڵات ئاگادار دەکەینەوە. ئەمە تەنیا رێگە بۆ گیانلەدەستدان و خەمی زیاتری خەڵکی ئێران خۆش ناکات. هاوکات دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس کە لە ماڵ و حاڵیان دەبن و بەشێکیشیان وەکو پەنابەر روو لە وڵاتانی دیکە دەکەن."
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە میدیا بڵاویانکردووەتەوە کە هاوئاهەنگییەک لەم بابەتەدا هەیە.
 
هاکان فیدان هیوای خواست، "پیاوماقووڵانی کورد نەکەونە نێو هەڵەیەکی وەها کە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییان بکەوێتە سەر. لێرەدا چ لەگەڵ بارزانی، چ لەگەڵ تاڵەبانی و کەسایەتییەکانی دیکە، هەمیشە لە پەیوەندیداین. هەڵەیەکی لەو شێوەیە هیچ کاتێک قەرەبوو ناکرێتەوە. دوای عێراق و سووریا، دروستبوونی دۆخێکی جەنگ و نادیاری درێژخایەن لە ئێرانیش لە بەرژەوەندیی هیچ کەسدا نییە."
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەر لەمبارەیەوە رایگەیاند، "لەڕاستیدا من لە پەیوەندیی تەلەفۆنیم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڕێز مارکۆ رۆبیۆ ئەم بابەتەم خستە بەر باس. واتا قسە و ئاماژە لەبارەی دۆخێکی وەها هەیە، لەمبارەیەوە گوتی کە لەنێو هەوڵێکی وەهادا نییە و نیازێکی وەهاشی نییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی

پەروین بوڵدان: کاتی هەنگاوی کۆنکرێتییە بۆ پرۆسەی چارەسەری

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە حکومەتی تورکیا هەنگاوی کرداری و کۆنکرێتی بۆ پرۆسەی چارەسەری بنێت و دەڵێت: "گەلەکەمان چاوەڕێی گۆڕینی بارودۆخی ئۆجەلان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییە."