کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دواخرا

08-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دواخرا. دەم پارتی دەڵێ: دواخستنەکە بەهۆی چڕی بەرنامەوە بووە.
 
بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی تەمموزی 2025،  پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها، لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە ئەنقەرە کۆببنەوە. 
 
دەم پارتی رایگەیاند: "ئەم کۆبوونەوەیە بەهۆی چڕی بەرنامەوە دواخراوە. هەر کاتێک رۆژی کۆبوونەوە و کاژێرەکەی یەکلایی بووەوە، ئاگادار دەکرێنەوە".
 
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رۆژی دووشەممە، 7ی تەممووزی 2025 رایگەیاندبوو، کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی وەزیری دادی تورکیا کاژێر 01:30ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە دەکرێت. 
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی رۆژی دووشەممە، 7ی تەمموز لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانیان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە