رووداو دیجیتاڵ
دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیرانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەزری نوێی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا بابەتی سەرپۆش هەموار دەکەنەوە و دەستووریش دەگۆڕن.
کۆبوونەوەی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچوو و ماوەی 3 کاژێر و 20 خولەکی خایاند. دواتر ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە چەند تەوەرێکی کۆبوونەوەکە و رۆژەڤی وڵاتەکەی کرد و جەختی لەسەر دەسکەوتە ئابوورییەکانی تورکیا کردەوە و گوتی: "لە تەممووزی ئەمساڵدا هەناردەمان ٪8.4 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 20 ملیار و 93 ملیۆن دۆلار. ئەم ژمارەیە بەرزترینی هەناردەی مانگی تەممووزە لە مێژووی ئێمەدا. هەروەها لە 12 مانگی رابردوودا هەناردەمان 2.1٪ زیادیکردووە و بووەتە 253 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار".
ئەردۆغان هەروەها لەبارەی مەترسییەکانی بوومەلەرزە رایگەیاند، لە تەواوی وڵاتەکەدا 6.5 ملیۆن یەکەی نیشتەجیبوون نۆژەندەکەنەوە کە 1.5 ملیۆنی لە ئیستەنبووڵ دەبێت.
ئەردۆغان باسی لە پرسی سەرپۆش و دەستوور کرد و گوتی: "لەگەڵ کردنەوەی پەرلەمانەکەمان، بابەتەکانی سەرپۆشی و پارێزگاری لە خێزان، تەواوی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داون، بەجێیان دەگەیێنین، دەمانەوێت دیموکراسیی تورک لە دەستووری کودەتا رزگاربکەین و بە دەستوورێکی مەدەنیی شاد بکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ