رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندارە.
هێرشەکە لە شارۆچکەی باڵچۆڤا روویدا.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، هێرشکارەکە کەسێکی تەمەن 16 ساڵە و هێرشێکی چەکداری کردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن و بەو هۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش برینداربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ