رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هێرشکارەکەی ئیزمیر دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی دەکرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025 لە ئیستەنبووڵ بەشداریی رێوڕەسمی کردنەوەی ساڵی خوێندنی 2025 - 2026ی لە ئامادەیی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی پرۆفیسۆر دکتۆر مومتاز تورهان کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد.
سەبارەت بە هێرشەکەی ئیزمیر ئەردۆغان رایگەیاند، ''کەسێکی تەمەن 16 ساڵان کە هێرشکارەکەیە، دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی دەکرێت."
سەرۆککۆماری تورکیا سەرەخۆشیی لە کەسوکاری سەرپشکنەری پۆلیس ئایدەمیر و ئەفسەری پۆلیس ئاکن کرد، کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ ئەفسەرە بریندارەکان خواست.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025 مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ هێرشێکی چەکداریی کردە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن لە شارۆچکەی باڵچۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا.
لە هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و 6 پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
هێرشکارەکە لە ئەنجامی شەڕ و پێکداداندا بە برینداری دەستگیر کرا و گوازرایەوە نەخۆشخانە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەدا رۆژەڤی گشتیی تورکیا راستەوخۆ گۆڕا. سەبارەت بە رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و چاوەکان لەسەر ئەوەن هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا بکرێت. تائێستا نازانرێت هێرشەکە تیرۆریستییە یان تاکەکەسییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ