رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانیی نیشاندا بەوەی کەسێکی تەمەن 16 ساڵ هێرشی چەکداری کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس و رایگەیاند، فیلم و دراما رۆڵیان لە دروستبوونی ئەو جۆرە رووداوانەدا هەیە.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کابینەی وەزیرانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نیگەرانیی خۆی بەرامبەر زیادبوونی تاوان لەلایەن مێرمنداڵانەوە نیشاندا و جەختیکردەوە کە بە جدی کاری لەسەر دەکەن.
لەبارەی هێرشەکەی رۆژی دووشەممە ئەردۆغان گوتی، "ئەو تاوانانە هەموومان جەرگسووتاو دەکات، بەتایبەتی کاتێک تاوانبارەکەی لەو تەمەن بچووکەدایە، خەڵکەکەمان تووشی هەڵچوون دەبن. باندەکانی تاوان، رێکخراوە تیرۆریستییە دەست بە خوێنەکان، چەتەکانی کۆڵانان، بەتایبەتی ئەو تەمەنە بچووکانە دەکەنە ئەمانج. ئەو دراما، فیلم و میوزیکانەی شێوازێکی ناڕەوای ژیان نیشان دەدەن، رۆڵی خراپ لەم کێشەیەدا دەگێڕن و هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لەمە بکات".
هەرزەکارێکی تەمەن 16 ساڵ بە چەک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و لە ئاکامدا دوو پۆلیس کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون. هێرشکارەکە بە برینداری کەوتە دەستی پۆلیس و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ