ئیدری باکووری کوردستان پیسترین هەوای لەسەر ئاستی تورکیا هەیە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە و بەکارهێنانی خەڵووزی بێ کوالێتی هۆکاری سەرەکی پیسبوونن.
هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە و بەکارهێنانی خەڵووزی بێ کوالێتی هۆکاری سەرەکی پیسبوونن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاسمانی شاری ئیدری باکووری کوردستان بە دووکەڵ داپۆشراوە. هەوای ئەم شارە لە یەکی کانوونی یەکەمدا گەیشتە بەرزترین ئاستی پیسبوون لەسەر ئاستی تورکیا.
 
ئەو پیسبوونەی بەتایبەتی لە مانگەکانی زستاندا زیاد دەکات.
 
ئایسون ئاڵتکات، ئەندامی دەستەی زانستی لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی زانکۆی ئیدر دەڵێت، 
"لە ئیدر لە دووکەڵکێشەکانەوە دووکەڵ بەرز دەبێتەوە، دەڵێن با دوورکەوێتەوە و بڕوات، سووڕانەوەی هەوا لاوازە، کەمێک دەڕوات بەر چیاکانی دەورووبەرمان دەکەوێت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە. هەوای ئیدر هێزی ئەوەی نییە بەرگەی دووکەڵی یەک ماڵیش بگرێت."
 
دانیشتووانی شارەکە داوا لە بەرپرسان دەکەن چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە، کە ساڵانێکە بەردەوامە.
 
کەنعان کاراداغ، دانیشتووی ئیدرە و دەڵێت، "هەوای ئیدر، تەواوی ئیدرییەکان لە رادەبەدەر نیگەران کردووە. ئەم پیسبوونەی هەوا بۆ تەندروستی مەترسییەکی گەورەیە. لە شوێنەکانی دەرەوەی ناوەندی شار، هێشتا خەڵووز بەکار دەهێندرێت. هەرچی زووە پێویستە رێگری لەوە بکرێت. دەوڵەتیش لە هەموو ئیدردا پشتگیریی بەکارهێنانی گازی سرووشتی بکات."
 
سۆزەر ئاکیڵدرم، دانیشتووی ئیدرە و دەڵێت، "خەڵکی ئیدر و بەتایبەتیش ئەوانەی لە گوندەکانەوە هاتوون، خەڵووزی کوالێتی نزم و تەپاڵە بەکاردەهێنن، ئەمەش رۆژ لە دوای رۆژ ژیان و هەناسەدانی قورس کردووە. پێویستە کاربەدەستان بە زوویی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، بە گەیشتنی گازی سرووشتی بۆ هەموو ماڵەکان، ئیدر هەوایەکی پاکی دەبێت."
 
بەگوێرەی شارەزایان، جوگرافیای شارەکە کە بە چیا دەورە دراوە و بووەتە هۆی لاوازیی سووڕانەوەی هەوا، بەکارهێنانی خەڵووزی کوالێتی نزم و تەپاڵە، کەمیی بەکارهێنانی گازی سرووشتی، بەردەوامیی چالاکیی ئاژەڵداری و شارسازیی بێپلان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی هەوای ئیدرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات

تورکیا هەواڵی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و مەزڵووم عەبدی رەتکردەوە

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، دەنگۆی رێککەوتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەزڵووم عەبدی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەدرۆخستەوە و رایگەیاند، "هیچ دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیە لە رۆژەڤی ئێمەدا نییە."