رووداو دیجیتاڵ
بەپێی دوایین راپۆرتی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ژنانی تورکیا، لە 11 مانگی ئەمساڵدا 349 ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. رێژەی ئەو ژنانەی لە تەمەنی پێگەیشتوودا بەهۆی تووندوتیژیی پیاوانەوە کوژراون، بە بەراورد پار، نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.7٪.
فیدراسیۆنەکە ئەمرۆ دووشەممە هەشتی کانوونی یەکەمی 2025 راپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە بێت، لە مانگی تشرینی دووەمدا 26 ژن کوژراون و مردنی شەش ژنی دیکەش وەکو رووداو گوماناوی تۆمارکراوە. 13 لەو ژنانەی کوژراون خێزاندار بوون. ژنانی تەمەن 19-35 ساڵ، وەکو مانگەکانی پێشوو بە رێژەی 37.5٪ زۆرترین رێژەیان پێکدەهێنا.
لە رووی تەمەنەوە، گەنجترین قوربانی تەمەنی چوار ساڵ و بەتەمەنترینیان 70 ساڵ بووە. باوترین شێواز کوشتن بە چەک بووە. زۆرینەی ژنان لە ماڵەکانی خۆیان یان لەو شوێنانەدا کوژراون کە تێیدا ژیاون.
بەپێی داتاکانی فیدراسیۆنەکە، لە 11 مانگی ئەمساڵدا 349 ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. 9.3٪ـی ژنە کوژراوەکان، واتە 34 کەسیان، تەمەنیان لەنێوان 61-83 ساڵیدا بووە. پار ئەو رێژەیە نزیکەی 5٪ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ