لە تورکیا مامۆستایەک بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر خوێندکارەکانی خرایە زیندانەوە

09-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی کارتەپە سەر بە پارێزگای کۆجائەلیی تورکیا، مامۆستایەک بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر خوێندکارانی دەستبەسەرکرا، 9خێزان سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە.
 
دەگوترێت (م. ئا.) کە مامۆستای کۆلێژێکی تایبەتە، دەستدرێژیی کردووەتە سەر ژمارەیەک لە خوێندکارەکانی.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مامۆستایە بە خوێندکارەکانی گوتووە، "خەڵاتتان پێ دەدەم" و خوێندکارەکانی دیکەی لە پۆلەکە دەرکردووە. دواتر باوەشی کردووە بەو خوێندکارانەی لە پۆلەکەدا ماونەتەوە، دەستی لە جەستەیان داوە و هەراسانی کردوون.
 
خوێندکارەکان باسی رووداوەکەیان بۆ خێزانەکانیان کردووە، خێزانەکانیش پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە. لەسەر سکاڵای 7 خێزان، مامۆستاکە دەستبەسەرکرا. 
 
دوای وەرگرتنی گوتەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس  (م. ئا.) رەوانەی دادگە کرا و بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە.
 
لێکۆڵینەوە بەردەوامە و دوو بنەماڵەی دیکەش بە هەمان تۆمەت سکاڵایان لەسەر مامۆستاکە تۆمار کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."