رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی کاغتهانـی ئیستەنبووڵ لەنێوان دوو گرووپدا شەڕ روویدا, بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان تەندروستیی ناجیگیرە.
رووداوەکە کاژێژ 21:00ـی شەوی دووشەممە هەشتی نیسانی 2024 لە شەقامی 28ـی نیسان لە گەڕەکی گورسەل روویدا. ئەو دوو گرووپە کە پێشتر کێشەیان هەبووە، بووەتە شەڕیان و هەردوولا بە چەک تەقەیان لە یەکدی کردwwe.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا، "ئۆ. یە." ـی تەمەن 20 ساڵ و "م. ئا." ـی تەمەن 30 ، "هـ . یە." ـی تەمەن 38 ساڵ و "س. یە."ـی تەمەن 25 ساڵ بریندار بوون.
لەسەر ئەو زانیاریانە تیمە تەندروستییەکان و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و هەر چوار بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرەڕای هەوڵەکانی پزیشکان "ئۆ. یە." و "م. ئا." لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا، دۆخی تەندروستی "هـ . یە." ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی هێزە ئەمنییەکان، ئەو چوار کەسەی شەڕیان کردووە، پێشتر تاوانی بریندارکردن، تاڵانکردن، دزی و دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی پشکنینی شوێنی رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان 40 قەوانیان دۆزیوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ