مانگی رابردوو لە تورکیا و باکووری کوردستان 152 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

09-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا لە تورکیا و باکووری کوردستان 152 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەنجوومەنەکە رۆژی پێنجشەممە هەشتی ئایاری 2025 راپۆرتی مانگی نیسانی بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، هەشت لەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن.
 
بە گوێرەی راپۆرتەکەت، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 611 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنەکە، لە مانگی نیساندا 49 کرێکاری کەرتی پیشەسازی، 37 کرێکاری کەرتی خزمەتگوزاری، 35 کرێکاری کەرتی بیناسازی و 31 کرێکاری کەرتی کشتوکاڵ لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەست داوە.
 
ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە، دوویان لە کەرتی کشتوکاڵ، دوویان لە کەرتی بیناسازی، یەکێکیان لە کەرتی کانگا، یەکێکیان لە کەرتی وزە، یەکێکیان لە کارە گشتییەکان و یەکێکی دیکەیان لە بواری نیشتەجێبووندا کاریان کردووە. 
 
چوار لەو کرێکارانەی لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە،  ژن بوون. هەر لەو مانگەدا حەوت کرێکاری پەنابەر گیانیان لەدەستداوە، سێ کرێکار خەڵکی ئەفغانستان، دوو کرێکار خەڵکی سووریا، یەک کرێکار خەڵکی ئێران و کرێکارێکی دیکەیان خەڵکی تورکمانستان بووە.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ژمارەی منداڵانی کرێکاری تۆمارکراو یەک ملیۆن و 372 هەزار کەس بووە. نزیکەی لە هەر چوار منداڵێک لە گرووپی تەمەنی 15-17 ساڵدا یەکێکیان لە هێزی کاردا بووە، هەروەها لەگەڵ داخستنی قوتابخانەکان و کاری وەرزیی لە مانگەکانی هاویندا، ژمارەی منداڵانی کرێکار لە دوو ملیۆن منداڵ نزیکبووەتەوە.
 
ئەنجوومەنی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا رایگەیاندبوو، لانیکەم 145 کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە شەشیان منداڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە