لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئیزمیری تورکیا 5 کەس گیانیان لەدەستدا

09-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی حوزەیرانی 2025 لە سنووری شارۆچکەی مەندەرەس روویدا.
 
لەسەر رێگەی سەرەکی مەندەرەس-سەفەرهیسار، دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا. لە رووداوەکەدا شۆفێرێک و هاوژینەکەی، هەروەها شوفێرێک و دوو خوشکی کە لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بوون، لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا؛ دوو برینداریش گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
دوای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی لە شوێنی رووداوەکە، تەرمی ئەو 5 کەسەی لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدابوو گوێزرانەوە بۆ دادپزیشکی.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، رۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیرانی 2025، لە تۆڕی ئێکس ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی دووەمین رۆژی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە.
 
یەرلیکایا رایگەیاند، لە سێ رۆژی رابردوودا (عەرەفە و رۆژی یەکەم و دووەمی جەژنی قوربان) دوو هەزار و 238 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، لەو رووداوانەدا 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 590 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە