لە ئەنتاڵیا بوومەلەرزە روویدا

09-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. 
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا- ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاژێر 10:38 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 9ی ئاب لە کەناراوەکانی شارۆچكەی کاش لە دەریای نێوەڕاست روویداوە.
 
بەگوێرەی ئافاد بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 11.76 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 7ی ئاب لە کەناراوەکانی گریت لە دەریای نێوەڕاست دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 5.2 و 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر روویاندا. چەقی بوومەلەرزەکانیش 364.76 کیلۆمەتر لە پارێزگای موغڵای تورکیا دووربوو.
 
بەرەبەیانی هەمان رۆژ لە پارێزگای ئادانای تورکیا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاژێردا چوار بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 4.6 ، 4.5 ، 4.0 و 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر روویاندا. 
 
گەورەترین بوومەلەرزەی وێرانکەر لە تورکیا، لە 6ی شوباتی 2023 روویدا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 53 هەزار کەس لە 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."