گوتەبێژی ئاکپارتی: یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ تورکیا زۆر گرنگە

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بە سووریا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئاشتیی ناوخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریای برامان، بۆ تورکیا زۆر گرنگە. هەروەها بۆ ئاشتیی ناوچەکەش کلیلی ستراتیژییە."
 
عومەر چەلیک، یاریدەدەری سەرۆک و گوتەبێژی ئاکپارتی، سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا، لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
 
چەلیک، لە تەواوی راگەیێندراوەکەیدا ئەم دەربڕینانەی بەکارهێناوە، "ئاشتیی ناوخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریای برامان، بۆ تورکیا زۆر گرنگە. هەروەها بۆ ئاشتیی ناوچەکەش کلیلی ستراتیژییە. لە سووریا، پرەنسیپی 'یەک دەوڵەت، یەک سوپا، یەک سووریا' چوارچێوەیەکە کە ماف و داهاتووی هەمووان دەپارێزێت."
 
هەروەها نووسیویەتی، "نزیکبوونەوەی گشتگیر کە کەس تێیدا پشتگوێ نەخرێت و هەمووان لە سووریا خاوەنی داهاتوویەکی هاوبەش بن، لە بەرژەوەندیی هەموواندایە. ساڵانێکە گەلانی تەواوی ناوچەکە شایەتحاڵی ئەو تێکۆشانەی سەرۆککۆمارمانن کە بۆ یەکبوون و پێکەوەبوونی تەواوی سووریا بە هەموو گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە داویەتی."
 
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بوونى دوو سوپا یان گرووپی چەکداریی لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەتی سووریا، تەنیا لە بەرژەوەندیی ناوەندە هێزە خراپەکاردایە. لە سووریا، داهاتووی تورکمان، عەرەب، کورد و هەموو براکانمانى دیکەمان رووی لە یەک ئاراستەیە. ئەوانەی هەوڵ دەدەن روو لە ئاراستەیەکی دیکە بکەن، جگە لە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی داهاتووی هاوبەش، هیچ ئەرکێکی دیکەیان نییە.
 
جەختی لەوەش کردەوە، "ئاشتیی راستەقینە، بە سووریایەکی یەکگرتوودا تێدەپەڕێت. ئەوانەی دژی پرەنسیپی 'یەک دەوڵەت، یەک سوپا، یەک سووریا' چەک هەڵدەگرن، ئاشکرایە کە خزمەت بە ئەجێندای هێزە بیانییەکان دەکەن."
 
ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێنا و رایگەیاند، شاردنەوەی ئەو پرۆژە تیرۆریستییانەی کە خزمەت بە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم دەکەن، بە 'مکیاجی سیاسی' کە بە چەند چەمکێک دەکرێت، ئەستەمە.
 
لە بەشی کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، "لە سووریا، چارەنووس و داهاتووی هەموو برا کورد، عەرەب و تورکمانەکانمان یەکە. کات، کاتی هەنگاوی راستە. سیاسەتی سەرۆککۆمارمان، دژی جیاکارییە لەنێوان براکانماندا کە خاوەنی نەتەوە و ئایینزای جیاوازن لە سووریا، 'سیاسەتی برایەتی'یە کە هەموویان لەخۆدەگرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: پێویستە تورکیا لە سووریا ببێتە نێوەندگیر و لەگەڵ هەسەدە دەست بە گفتوگۆ بکات

بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "ئەگەر تورکیا بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکات و پێگەیەک وەربگرێت کە تێیدا سووریا لە ئارامی و ئاسایشدا بژی، دەبێت نێوەندگیری بکات. هەروەها دان بە هەسەدەدا بنێت، کە لایەنێکە لە رێککەوتنی 10ی ئادار و دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆ بکات."