لە پەرلەمانی تورکیا گرژی کەوتە نێوان دەم پارتی و ئیی پارتی؛ 'سیاسەتی شکاندنی کورد بە کورد کار ناکات'

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانی تورکیا گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ئیی پارتی دا دروستبوو. پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، دەیانەوێت هاوشێوەی چوار پارچەی کوردستان زیاتر دابەشمان بکەن، بەڵام کورد لە بابەتی رۆژئاوای کوردستان دا نیشانی دا کە یەکگرتووە.
 
زولکوف ئوچار، پەرلەمانتاری دەم پارتی دەڵێت، "بەڕێز ئۆجەلان، بە عەقڵێکی کوردانە چوار پارچەی کوردستانی دووبارە یەکخستەوە. ئەمە بۆ بوونی کورد، ئازادیی کورد و یەکێتیی نەتەوەیی کورد، ستراتیجە. ئەوانەی دەڵێن دوای رۆژئاوا نۆرەی باشوور دێت، با باش بزانن کە ئیدی سیاسەتی شکاندنی کورد لەڕێی کوردەوە کار ناکات."
 
بەڵام ئیی پارتی، قسەکانی دەم پارتی پێ قبووڵ نەکرا و بە تووندی وەڵامی دایەوە.
 
یوکسەل سەلجوق تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئیی پارتی دەڵێت، "ئەندامانی کۆمیسیۆنی ناپاکی، دەیانەوێت زیادە بخەنە سەر ئەو بێهیواییەی بۆ گەلی تورک دروستیان کردووە. با کەسانێک بەبیریان بێتەوە کە ئەو گفتوگۆیەی لەسەر ستاتۆی حوکمدراوی هەتاهەتایی لە ئیمراڵی دەستی پێکراوە، لای گەلی ئازیزمان شوێنی نابێتەوە."
 
 
پەرلەمانتارەکەی ئیی پارتی بۆئەوەی قسە لەسەر کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان بکات، داوای کاتی زیاتری کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنەکە رۆژی 18ی شوبات بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا.
 
بەکر بۆزداغ، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان (ئاکپارتی) گوتی، "خەڵک بڕیاری خۆی دا، کاریگەریی گوتەکانتان بەفیڕۆچوو."
 
ئیی پارتی تاکە فراکسیۆنە کە ئەندامی لەو کۆمیسیۆنەی پەرلەماندا نییە، کە تایبەتە بە پرۆسەی چارەسەری. تەواوی فراکسیۆن و پارتەکانی دیکەی پەرلەمانی تورکیا ئەندامیان هەیە و لە کۆبوونەوەکانیدا بەشدارن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی ئەورووپا پێویستی بە یاسای نوێ نییە

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رەخنە لە زمانی حکومەت بەرامبەر پرسی کورد دەگرێت و رایدەگەیێنێت، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی ئەورووپا بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی "بڕیارێکی میزاجییە" و پێویست ناکات بۆ دوای رەمەزان دوابخرێت.