ئۆزگور ئۆزەل: پشتگیری لە بێدەنگکردنی چەکەکان و چارەسەری پرسی کورد دەکەین

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایدەگەیێنێت، پارتەکەی خاوەنی سیاسەتێکی سەربەخۆیە و دەڵێت، "بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردن لە هەنگاوە متمانەبەخشەکان بۆ بێدەنگکردنی چەکەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی."
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لەگەڵ سەرۆکی لقی رێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی کورد کۆبووەوە. تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی کورد و هەنگاوەکانی چارەسەری بوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە موراد ئەمیر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆن و سەزگین تانریکوڵو و گۆکچە گۆکچەن، یاریدەدەرانی سەرۆکی جەهەپە ئامادەی بوون، هەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکییەکانی "کۆمیسیۆنی چارەسەری" کرا کە لە پەرلەمان کار دەکات.
 
ئۆزگور ئۆزەل لە گوتارەکەیدا جەختی لە گرنگیی ئاشتیی ناوخۆیی کردەوە و گوتی، "تورکیایەک کە کێشە ناوخۆییەکانی خۆی چارەسەر بکات، پێشەنگایەتیی هێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکەش دەکات."
 
سەبارەت بە هەڵوێستی جەهەپە لەسەر دۆخی ئێستا، ئۆزەل گوتی، "ئێمە سیاسەتی سەربەخۆمان هەیە لەبارەی هەموو پرسەکانی تورکیا و ئەو چارەسەرانەی پێویستن. ئەوەی سیاسەتی خۆی نەبێت، دەبێتە ئەکتەری پلانی کەسانی دیکە."
 
سەرۆکی جەهەپە پشتیوانیی خۆی بۆ هەر هەنگاوێک دووپاتکردەوە کە ببێتە هۆی وەستانی شەڕ و گوتی، "بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردن لە هەنگاوە متمانەبەخشەکان بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر، بێدەنگکردنی چەکەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی."
 
ئۆزەل ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەشەی کۆمەڵگە لە زمانی جیاکاری و سیاسەتی جەمسەرگیری رزگار دەکات "کەشی لەخۆگری دامەزراندنی هاووڵاتیبوونی یەکسانی کۆمارە."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئۆزگور ئۆزەل وەبیريهێنایەوە کە پارتەکەی دامەزرێنەری کۆمارە و گوتی، "وەک پارتی دامەزرێنەری تورکیا، ئەرکی ئێمەیە ئەم کۆمارە کە گەلەکەمان 100 ساڵ لەمەوبەر بە جەنگێکی رزگاریی مەزنی دایمەزراند، بە تەواوی بکەینە دیموکراسی. لە هەر چوار لای تورکیاوە، گەلەکەشمان چاوەڕوانی ئەمەمان لێدەکات و پشتگیریمان دەکات."
 
لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە گوتاری ئۆزەل، را و سەرنجی بەرپرسانی رێکخستنەکان و کەسایەتییە کوردەکان لەبارەی دۆخی ناوچەکە وەرگیرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: پێویستە تورکیا لە سووریا ببێتە نێوەندگیر و لەگەڵ هەسەدە دەست بە گفتوگۆ بکات

بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "ئەگەر تورکیا بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکات و پێگەیەک وەربگرێت کە تێیدا سووریا لە ئارامی و ئاسایشدا بژی، دەبێت نێوەندگیری بکات. هەروەها دان بە هەسەدەدا بنێت، کە لایەنێکە لە رێککەوتنی 10ی ئادار و دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆ بکات."