رووداو دیجیتاڵ
رێژەی بێکاری لە تورکیا و باکووری کوردستان لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا 0.1٪ کەمیکرد و دابەزی بۆ 8.5%.
ئەو داتایە لە دوایین راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) کە لە رۆژی دووشەممە 10-2-2025 بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها ژمارەی بێکاران لەو ماوەیەدا 3 ملیۆن و 26 کەس بووە و رێژەی بێکاریی تەمەنی 15-24 ساڵ بە گوێرەی مانگی پێشوو 0.5٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 16.3٪. لەو تەمەنەدا رێژەی بێکاریی پیاوان 13.1٪ بووە و رێژەی بێکاریی ژنان 22.1٪ بووە.
بە گوێرەی ئاماری دەوڵەت، رێژەی بێکاری لە تورکیا و باکووری کوردستان ساڵی 2021 بە 12٪، ساڵی 2022 بە 10.4٪ و ساڵی 2023ش بە 9.4٪ تۆمارکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەم ئامارانە بە "نادروست" دەزانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ