بارانی بەلێزمە لە تورکیا لافاوی بەدوای خۆیدا هێنا

10-07-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی دووتاخی سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان لافاو دروستبوو و زیانی بە ماڵ و موڵکی هاونیشتمانیان گەیاند.
 
دوێنێ سێشەممە 09-07-2024 باران لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئاگری باری و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە حەوت گوندی سنووری شارۆچکەی دووتاخ.
 
لافاوەکە بە شێوەیەکی لەناکاو و خێرا دروستبوو و زیانی بە ماڵ و موڵکی هاونیشتمانیان گەیاند.
 
تیمێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارۆچکەی دووتاخ دەستیان بە تۆمارکردنی زیانەکانی لافاوەکە کردووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی تیمی بەرێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دووتاخ، لافاوەکە ژمارەیەک ئاژەڵی بردووە.
 
هەروەها لافاو لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، دیلۆک، خارپێت و قەرس دروستبوو و زیان بە ماڵ و موڵکی هاونیشتمانیان کەوت.
 
لە پارێزگای ئۆردوی تورکیاش لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 83 ساڵ گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."