رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیا - تویک، رێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیادا گەیشتووەتە 9.6%.
دەستەی ئاماری تورکیا کە بە 'تویک' دەناسرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی بێکاریی تایبەت بە باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە، کە بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، ژمارەی بێکاران لە حوزەیرانی ئەمساڵدا بەراورد بە ئایار دوو هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 337 کەس. ئەمەش لە کاتێکدایە رێژەی بێکاری لەم نێوانەدا 0.1% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.6%.
هەروەها رێژەی بێکاری لە گەنجاندا، لە پیاوان 7.8% و لە ژنانیش بە 13.2% تۆمارکراوە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، ژمارەی لەسەرکاردانان لە حوزەیرانی 2023 بەراورد بە ئایار 363 هەزار کەس کەمبووەتەوە و بووەتە 31 ملیۆن و 291 هەزار کەس. لە ماوەی ئەم مانگەدا رێژەی لەسەرکاردانان 0.6% کەمبووەتەوە و بووەتە 47.8%؛ ئەم رێژەیەش لە پیاوان 65.2% و لە ژنان بە 30.8% تۆمارکراوە.
هەر بەگوێرەی دەستەی ئاماری تورکیا، رێژەی بێکاری لە ئایاری ئەمساڵدا 8.8% بوو و رێژەی لەسەرکاردانانیش 48.7% بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ