بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر تورکیای هەژاند

10-08-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کاژێر 7:53ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر، قەزای سندرگی سەر بە پارێزگای بالکەسیری تورکیای هەژاند.
 
دەستەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی 11 کیلۆمەتردا روویدا و لە پارێزگاکانی دەوروبەری وەک ئیستەنبووڵ، ئیزمیر و بورسا بە بەهێزیی هەستی پێ کرا.
 
بوومەلەرزەکە ترس و دڵەڕاوکی فراوانی دروست کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی بەرچاو رانەگەیەندراوە.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تائێستا هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە.
 
بەرپرسان داوایان لە هاووڵاتیان کردووە کە وریا و ئامادە بن بۆ ئەگەری پاشلەرزەکان لەدوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."