رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەلامەتیی کار و تەندروستیی کرێکاران رایگەیاند، مانگی رابردوو لە تورکیا و باکووری کوردستان لانیکەم 192 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، کە 13یان منداڵن.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئەیلولی 2025 راپۆرتی خۆی بەناوی "تاوانەکانی کار" بۆ مانگی ئابی 2025 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتیی ئەو کرێکارانەی لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەزار و 359 کەس.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئەو کرێکارانەی مانگی رابردوو گیانیان لە دەستداوە، 60یان لە کەرتی پیشەسازی، 45 لە کەرتی کشتوکاڵ، 44 لە کەرتی بیناسازی و 43یان لە کەرتی خزمەتگوزاری گیانیان لە دەستداوە.
لە نێو ئەو 192 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە، 19ـیان ژن، 13ـیان منداڵ و شەشیشیان کۆچبەرن.
زۆرترین گیانلەدەستدانی کرێکاران لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، ئانتاڵیا و ئیزمیری تورکیا و سێواز، مەڕەش، روها و ئامەدی باکووری کوردستان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ