رووداو دیجیتاڵ
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات و لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 10ی تشرینی یەکەمی 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حوسێن و هاکان فیدان لە ئەنقەرە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.
دوێنێش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رەوشی ناوچەکە تاوتوێکران و گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیش هەڵگیرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ