رووداو دیجیتاڵ
ئەندامانی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، سەردانی ئامەد دەکەن.
ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بکەن و گوێ لە ژنان و گەنجان بگرن.
جەلال فورات، پەرلەمانتاری دهم پارتی کە هاوکات ئەندامی کۆمیسیۆنەکەیە رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو لە 17ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە لە ئامەد سەردانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و شارەوانییەکان دەکەن.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی گوتیشی، کۆمیسیۆنەکە بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەچێتە پارێزگای ئامەد و گوێ لە ژنان و گەنجان دەگرێت.
تائێستا کۆمیسیۆنەکە 14 کۆبوونەوەی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە راپۆرتێکدا پێشنیازەکانی خۆی بۆ هەمواردکردنەوەی چەند یاسایەک بداتە پەرلەمان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ