رووداو دیجیتاڵ
خاوەن براندێکی پێڵاو لە ئەڵمانیاوە گەیشتووەتە مێردینی باکووری کوردستان و پێڵاوی ژمارە 60ی بۆ درێژترین پیاوی جیهان هێناوە.
سوڵتان کۆسەن گەنجێکی کوردە و لەدایکبووی گوندی دەدەیە لە ناوچەی دێریکی شاری مێردین. ئەو سوپاسی کۆمپانیاکە دەکات کە پێڵاوەکانی بۆ هێناوە.
سوڵتان کۆسەن دەڵێت، "پێڵاوەکانی من لە ئەڵمانیا بە شێوازێکی تایبەت دروستدەکرێن و ساڵانە یان من دەڕۆمە ئەوێ، یان ئەوان بۆمی دەهێنن. ئەم ساڵیش هاوڕێیان جووتێکی هاوینە و جووتێکی زستانەیان بۆ هێنام".
ئەو ستافە ساڵانە پێوانەی تەواوی گۆشەکانی پێی سوڵتان کۆسەن وەردەگرن و دووبارە تۆماری دەکەنەوە. درێژیی پێی 27.5 سانتیمەترە.
جۆرج ویسڵس، خاوەن کارگەی پێڵاوە و دەڵێت، "نزیکەی 15 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ژمارەپێوانەیی گینس یەکدیمان ناسی. سوڵتان دەیویست بە وڵاتاندا بگەڕێ، بەڵام کێشەی پێڵاوی هەبوو. چەند کەس بۆیان دروستکردبوو، بەڵام بەرگەی نەگرتبوو و دڕابوو. ئیدی ئێمە پیڵاوی بۆ دروستدەکەین".
پێشتر چەند کۆمپانیایەک پێڵاویان بۆ کۆسەن دروست کرد، بەڵام هەموویان هەرەسیان هێنا و پێڵاوەکان دەدڕان. ئێستا براندێک ئەو ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆ کە 280 ساڵە پێڵاو بەرهەمدەهێنێت.
سوڵتان باس لەوە دەکات، "نزیکەی 130 وڵات گەڕاین، ئامانجیشمان ئەوەیە تەواوی وڵاتانی جیهان بگەڕێین. بە پێڵاوە نوێیەکانمەوە ئامادەم بۆ گەڕان بە وڵاتان و سەربوردەی نوێ".
سوڵتان کۆسەن؛ باڵای دوو مەتر و 51 سانتیمە، 16 ساڵە باڵابەرزترینی جیهانە و لە کتێبی گینس تۆمارکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ