پەروین بوڵدان: نابێت وا ببینرێت بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هیچ ناکرێت

11-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی بەرەوپێش بچێت، پێویستە رێگە بۆ سیاسەتی دیموکراسی بکرێتەوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی بنیات بنرێت.
 
پەروین بوڵدان لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە قسەی کرد و گوتی، چاوەڕوان دەکرا بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە رۆژی هەینی رابگەیێندرێن و گوتی: "حکومەت، دەوڵەت و سەرۆککۆمار چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد".
 
بە گوتەی پەروین بوڵدان، حکومەتی تورکیا تەنیا دوای دەرچوونی بڕیارەکان، هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ دۆخەکە دەکات؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی زۆر هەن کە پێویستە لە پەرلەمان و لەنێو کۆمەڵگەدا بنرێن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێشەوە بچێت. 
 
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پاتی گوتی: "بۆ ئەوەی باس لە ئاشتی بکرێت، دەبێت سیاسەتی دیموکراسی زیندوو بێتەوە و ئاشتی بنیات بنرێت. ئەمەش پێویستی بە هەندێک هەنگاوی یاساییە. پێویستە هەنگاو بنرێت لەسەر زۆر بابەتی وەک داماڵینی چەک، دۆخی سیاسەتڤانان لە زیندانەکان و ئەو کێشە یاسایی و کۆمەڵایەتییانەی هەن".
 
پەروین بوڵدان گوتی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێویستی بەوەیە لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ رۆژنامەڤانان، کەسانی ئەکادیمی و سیاسەتڤانان کۆببێتەوە و ئەم پرۆسەیە تاوتوێ بکەن. 
 
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی رایگەیاند، نابێت لە کۆمەڵگەدا تێڕوانینێکی وەک ئەوەی "پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لە بەرامبەردا هیچ هەنگاوێک نەنراوە" بێتە ئاراوە؛ گوتیشی، ئەم پڕۆسەیە بە تێپەڕبوونی کات شێوەی خۆی وەردەگرێ و لە ماوەیەکی کورتدا هەنگاوی دیموکراسی دەنرێت. 
 
پەروین بوڵدان ئاماژەی بە پڕۆسەی چارەسەریی رابردوو و هەنگاوەکەی ئێستا کرد و گوتی: "لە پڕۆسەی ئاشتی ساڵانی 2011 بۆ 2015 کۆمەڵگە ئامادە بوو، بەڵام سیاسەت ئامادە نەبوو. ئەمڕۆ سیاسەت ئامادەیە، بەڵام کۆمەڵگە پێویستی بەوەیە ئامادە بکرێ. گۆڕانی هەڵوێستی سیاسی بەڕێز باخچەلی کە لە رابردوودا داوای سزای لەسێدارەدانی ئۆجەلانی دەکرد بۆ گوتاری ئاشتی، رۆڵی دەبێت لە پێشخستنی ئەم پرۆسەیە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە