لە تورکیا باندێک سەتان واژۆی بەرپرسانیان ساختە کردووە و بڕوانامە و مۆڵەتیان دەرکردووە

11-06-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکاڵا لەسەر 134 کەس تۆمار کراوە بەوەی لە ماوەی رابردوودا واژۆی چەندین بەرپرسی نێو حکومەتیان ساختە کردووە و لەڕێیەوە بڕوانامە، مۆڵەتی شۆفێری و مامەڵەی دیکەیان بە پارە بۆ خەڵک کردووە.
 
دوای ئەوەی تیمەکە لە چەند شوێنێکدا کارەکانی ئاشکرا بوون، داواکاری گشتیی ئەنقەرە رۆژی سێشەممە 10-06-2025 دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
 
هەر بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئەنقەرە دادگەی 23ی ئەسڵییەی ئەنقەرە سکاڵای لەسەر 134 کەس تۆمار کرد، کە 16 کەسیان دەستگیرکران.
 
میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لەنێو تۆمەتباراندا مامۆستای زانکۆش هەیە. ئەو باندە واژۆی ئەلیکترۆنیی بەرپرسانی فەرمانگە جیاوازەکانیان ساختە کردووە و لەڕێیەوە بڕوانامە، مۆڵەتی شۆفێری و بەڵگەنامەی دیکەیان دروستکردووە و فرۆشتوویانە.
 
ئەو باندە بڕوانامەی زانکۆیان بە 400 هەزار لیرەی تورکی فرۆشتووە، کە دەکاتە نزیکەی 10 هەزار دۆلار.
 
یەکێک لەو کەسانەی دەستگیر کراوە لە مۆبایلەکەیدا هەژمارێکی واتسئەپی بەناوی 'بڕوانامە بکڕە' هەیە.
 
لێکۆڵینەوە و پرۆسەی دادگەیی لەبارەی ئەو دۆسیەیە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."