عومەر چەلیک: دەبێت پرۆسەی چەکدانان لە ماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت

11-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، دەبێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی هەموو لقەکانی پەکەکە و پێکهاتە نایاساییەکان و چەکدانان لە ماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت. 
 
عومەر چەلیک ئەمرۆ هەینی 11 ـی تەمموزی 2025 دوای چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
 
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند: "لەم قۆناخەی ئێستا، قۆناخێکی یەکلاکەرەوە تێپەڕێندراوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر."
 
چەلیک گوتیشی، "لەمەودوا دەبێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی هەموو لقەکانی پەکەکە و پێکهاتە نایاساییەکان و سووتاندن و رادەستکردنی چەکەکان لە ماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت".
 
ئەو بەرپرسەی ئاکپارتی شەوی رابردوو لە هەڤپەیڤینێکدا گوتی، پرۆسەی چەکدانان، بێجگە لە پەکەکە، هەسەدە و پژاکیش دەگرێتەوە.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ژمارەیان 30 گەریلا بوو، لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان دانا.
 
یەکی تشرینی یەکەمی پار هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا. ئەم پرۆسەیە لەلایەن حکومەتی تورکیا بە ''تورکیای بێ تیرۆر''، لەلایەن دەمپارتیشەوە بە ''چارەسەرکردنی پرسی کورد'' ناودەبرێت.
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ئەم جارەی تورکیا، 27ی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
پەکەکە لە 5-7ی ئایاری ئەم ساڵ، 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو