رووداو دیجیتاڵ
لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان 666 کۆچبەری نایاسایی و 52 قاچاخچیی کۆچبەران دەستبەسەرکران.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی ئەیلوولی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 10ی ئەیلوول، هێزە ئەمنییەکان لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان دژی کۆچبەران کردووە و 666 کۆچبەری نایاساییان دەستبەسەرکردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا پشکنین بۆ ناسنامەی 402 هەزار و 98 کەس کراوە و 52 کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیی کۆچبەران دەستبەسەرکراون، کە 14 ـیان بیانی بوون.
ئۆپەراسیۆنەکە لە پێنج هەزار و 842 خاڵ بە بەشداریی 8 هەزار و 929 تیم و 28 هەزار و 63 کارمەندی ئەمنی کرا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێ، کۆچبەرەکان بۆ وڵاتەکانیان دیپۆرت دەکرێنەوە و رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان دەستی پێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ