رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی تورکیا لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلولدا رێژەی سوودی لە 43٪ ـەوە بۆ 40.50٪ کەمکردەوە.
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی ئەیلولی 2025 بە سەرۆکایەتیی فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی 250 خاڵی بنەڕەتی، بەمەش سوودی بانکی لە 43٪ ـەوە بۆ 40.50٪ کەمکردەوە.
لە دەقی بڕیارەکەدا هاتووە، ئاراستەی سەرەکیی هەڵئاوسان لە مانگی ئابدا خاوبووەتەوە. لە کاتێکدا گەشە لە چارەکی دووەمدا لە سەرووی پێشبینییەکانەوە بووە
بانکی ناوەندیی تورکیا لە کۆبوونەوەی مانگی تەممووزدا بڕیاری دابوو بە کەمکردنەوەی 300 خاڵی بنەڕەتی، بەمەش سوودی بانکی لە 46٪ ـەوە بۆ ئاستی 43٪ کەمکردەوە کە لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بوو.
لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلولدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو رێژەکەی لە 43٪ بۆ 40.50٪ کەمکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ