دوو سەرۆک شارەوانی لە پارتەکانیان کشانەوە و چوونە ریزەکانی ئاکپارتی

11-09-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی شارەوانییەکی جەهەپە و سەرۆکی شارەوانییەکی سەرلەنوێ رەفاهـ دەستیان لە پارتەکانیان کێشایەوە و پەیوەندییان بە ئاکپارتییەوە کرد و لەلایەن رەجەب تەیبگ ئەردۆغانەوە پێشوازییان لێکرا.
 
حەسەن ئوستائوغڵو، سەرۆکی شارەوانیی سەیدی شەھیر کە پشکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بوو و مەسعود مەرتجان، سەرۆکی شارەوانیی ئەمیرغازی کە پشکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ بوو، رۆژی پێنجشەممە 11-9-2025 پەیوەندییان بە ئاکپارتییەوە کرد. هەردوو شارەوانی لە سنووری پارێزگای کۆنیان.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە ئاکپارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە کرا کە حەسەن ئوستائوغڵو و مەسعود مەرتجان، سەرۆکی شارەوانیی ئەمیرگازی پەیوەندییان بە ئاکپارتییەوە کردووە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی، پێش کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی پارتەکەی، لەگەڵ هەردوو سەرۆکشارەوانی کۆبووەوە و دواتریش مەدالیای ئاکپارتیی پێشکێش کردن.
 
دوو سەرۆک شارەوانییەکە کە لە ھەڵبژاردنەکانی شارەوانیی 31ی ئاداری 2024 وەکو بەربژێری جەهەپە و سەرلەنوێ رەفاهـ  پارتە جیاوازەکانەوە ھەڵبژێردرابوون.
 
بەگوێرەی یاسای حکومەتی خۆجێی تورکیا، سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکان دەتوانن دەست لە پارتەکانیان بکێشنەوە و هاوکات درێژە بە پۆستی سەرۆکشارەوانییان بدەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە