رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا یەکێک لە سێ یەکەمینەکان و لە گەشتیاریدا چوارەمی جیهانە.
لە گوتارێکدا کە رۆژی شەممە 11-10-2025 لە پارێزگای ریزەی تورکیا پێشکێشی کرد رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئاکپارتی لە ماوەی 23 ساڵەی دەسەڵاتیدا تورکیای لە زۆربەی بوارەکاندا پێشخستووە.
لەبارەی بازرگانیی وڵاتەکەیەوە ئەردۆغان گوتی: "ئەوکاتەی ئێمە هاتینە سەر حوکم، هەناردە 36 ملیار دۆلار بوو، لەگەڵ ئێوە گەیاندمانە نزیکەی 270 ملیار دۆلار. بۆ نموونە وڵاتەکەمان کە ساڵانە پێشوازی لە 13.2 ملیۆن گەشتیار دەکات، تەنیا لە یەکەمین 6 مانگی 2025ــدا پێشوازیی لە 36 ملیۆن و 390 هەزار سەردانیکار کردووەو بووە چوارەمی جیهان".
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی ئاکپارتی وەکو دەستکەوت و پێشکەوتنی گەورەی وڵاتەکەی لێی دەڕوانێت، دروستکردنی پێداویستیی سەربازییە.
بەتایبەتیش چەند جۆرێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. ئەردۆغان گوتی:"لە پیشەسازیی بەرگریدا وابەستەییمان بە دەرەوە 80٪ هەبوو، کە پێچەوانەمان کردەوە. خۆمان کەشتیمان دروستکرد و پشکنینی ژێرزەویمان دەستپێکرد. لە فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بووینە یەکێک لە سێ یەکەمین وڵاتەکەی جیهان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ