رووداو دیجیتاڵ
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئەو شوێنەی زۆرترین بەفری تێدا باریوە، ناوەندی خلیسکانی قامووشان بووە لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان. لەوێ بەفری کەڵەکەبوو گەیشتووەتە 205 سانتیمەتر.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا لە نوێترین ئاماریدا پێوانەی بەفرە کەڵەکەبووەکانی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بەفرە کەڵەکەبووەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکردووە:
زۆرترین بەفر لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان باریووە کە 205 سانتیمەترە. 185 سم بەفر لە پارێزگای بۆڵو-ی تورکیا، 173 سم لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، 167 سم لە پارێزگای وان، 158 سم لە جۆلەمێرگ، 150 سم بەفر لە پارێزگای ئەرزینگان، 141 سم لە پارێزگای بەدلیس، 107 سم لە پارێزگای قەیسەری، 100 سم لە شرنەخ، 80 سم لە پارێزگای سێواس، 75 سم لە هەردوو پارێزگای دێرسم و کارابوک، 72 سم لە پارێزگای بوڕسا، 66 سم لە پارێزگای گیرەسوون-ی تورکیا، 54 سم لە پارێزگای ئەردەخان و 45 سم بەفر لە پارێزگای وان کەڵەکە بووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە 24 کاژێردا لە زۆربەی فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا، 124 گەشتی ئاسمانی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی تورکیا، پێگاسووس و ئا ژێت بۆ کاتێکی نادیار هەڵوەشێندرانەوە.
هەر ئەمڕۆ لە 12 پارێزگای باکووری کوردستاندا بەهۆی شەپۆڵی بەهێزی بەفربارین، رێگەی 619 گوند، ئاوایی و یەکەی نیشتەجێبوون داخراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ