گوتەبێژی دەم پارتی: هەواڵی سەردانی رۆژنامەڤانان بۆ ئیمراڵی راست نییە

12-02-2026
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەم پارتی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە باس لە سەردانی رۆژنامەڤانان بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵیی دەکەن.
 
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ناوی هەندێک رۆژنامەڤان بۆ سەردانیی دوورگەی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دیاریکراون، راست نین.
 
لەم دواییانەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکانی تورکیادا، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا رێگە بە هەندێک رۆژنامەڤان دەدرێت سەردانی دوورگەی ئیمراڵیی بکەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە بکەوێت.
 
لەو دەنگۆیانەدا هاتبوو کە لیستێک بە ناوی چەند کەسایەتی و رۆژنامەڤانێک ئاشکرا کراوە و ناوی کەسانی وەک رووشەن چاکر، حەسەن جەمال، ئەیوب بورچ، جەنگیز چاندار و ئارزو یڵماز بڵاوکرایەوە گوایە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە کۆدەبنەوە.
 
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی، رۆژی چوارشەممە، 11ـی شوباتی 2026، رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە دیاریکردنی ناوی ئەو رۆژنامەڤانانە دەکەن کە لە دوورگەی ئیمراڵیی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەوێت، دوورن لە راستییەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: دوای دڵنیابوونەوە لە چەکدانانی پەکەکە دەست بە هەنگاوە یاساییەکان دەکەین

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێ، دوای دیاریکردن و پشتڕاستکردنەوەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بە خێرایی لە پڕۆسەکەدا دەچنە قۆناخی هەنگاوە یاساییەکان؛ گوتیشی: "ئەگەر پارتەکانی نێو پەرلەمان لەسەر ئەو نزیکبوونەوە دڵسۆزانەیەیان لەنێو کۆمیسیۆن بەردەوام بن، ئەو یاسایانە لە ماوەیەکی کورتدا دەردەچن."