رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمرالییە دەڵێت، بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە قۆناخێکی نوێ دەستیپێکردووە، کە ئاشتی تێیدا تاجدار دەکەن.
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمرالی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025 سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە رایگەیاند، "قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد، تێیدا تەلە دڕکاوییەکان لادەبەین و ئاشتی تاجدار دەکەین. با ببێتە مایەی خێر."
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی بۆ میدیای تورکیا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، "ساڵانێک (شەڕ) تاقی دەکرایەوە، بەڵام ئەنجامی نەبوو. ئەمڕۆ کەشێک هاتووەتە ئاراوە کە بە هیواوە لە ئامێزی دەگرین. قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد کە تەلە دڕکاوییەکان لادەبەین و ئاشتی تاجدار دەکەین. خۆزگە سری سورەییا ئۆندەر دەیتوانی ئەمە ببینێت، با ببێتە مایەی خێر."
ئەمڕۆ دووشەممە پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پەکەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و خەباتی چەکداری کۆتاییهات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ