وەزیری وزەی تورکیا: کار بۆ سەربەخۆبوونمان لە کەرتی وزەدا دەکەین

12-09-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە لووتکەیەکی تایبەت بە وزەدا وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ئەگەرچی هەوڵ و کۆششی زۆری پێویستە، بەڵام کار بۆ سەربەخۆکردنی تورکیا لە بواری وزەدا دەکەن.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی هەینی 12-9-2025 لە پارێزگای دەنیزلی بە ئامادەبوونی بازرگانانی کەرتی وزە بەڕێوەچوو.
 
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و هانی بازرگانانی دا کە بە شێوازی گونجاو وزە بەرهەم بهێنن و رایگەیاند، کەرتی پیشەسازی و میکانیک رۆڵی گرنگیان لە پێشخستنی تورکیا هەیە.
 
بایراکتار هەروەها گوتی، یەکێک لە پلانە گرنگەکانی تورکیا ئەوەیە پسووڵەی مانگانەی سەر شانی خەڵک کە کارەبا، ئاو و گازی سرووشتی دەگرێتەوە کەمبکاتەوە و گوتی:"رۆژانە لە تورکیادا لەسەرمانە سووتەمەنی بۆ 32 ملیۆن ئۆتۆمبیل دابین بکەین، کارەبا بۆ 42 ملیۆن ماڵ دابین بکەین، گازی سرووشتی بۆ 21.8 ملیۆن ماڵ دابین بکەین، لەم هاوینەدا داواکاریی رۆژانەمان بۆ کارەبا گەیشتە 1.2 ملیار کیلۆوات."
 
ئاڵپارسڵان بایراکتار باسی بەرەوپێشچوونی تورکیای لە کەرتی وزەدا کرد و گوتی، "چیرۆکی سەربەخۆبوونی تورکیا لە بابەتی وزەدا کارێکە پێویستی بە هەوڵی زۆرە و گرفتیشی تێدایە. پێویستە هەمووان کاری بۆ بکەن. پێویستە چی بکەین؟ یەکەم شت پێویستە وزەی تورکیا بە ئەرێنی بەکاربهێندرێت."
 
وەزیری وزەی تورکیا بە پێویستی زانی، هۆشیاری دەستپێوەگرتن و بەفیرۆنەدان بەرزتر بکرێتەوە، بەتایبەتی لە پەروەردەوە تاوەکو کەرتە جیاوازەکانی دیکە ئەو هۆشیارییە بە گرنگییەوە بڵاوبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو