لە چاناککالەی تورکیا سێ ماسیگر خنکان

12-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای چاناککالەی تورکیا، بەلەمێکی ماسیگران ژێرئاوکەوت، بەو هۆیەوە سێ ماسیگر گیانیان لەدەست دا.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 11ــی تشرینی یەکەمی 2025 لە شارۆچکەی گەلیبۆڵو روویدا. 
 
ساڵح کۆجامان تەمەن 53 ساڵ، ئایهان یاڤاش 40 ساڵ، مستەفا یاڵدزلی 46 ساڵ و ئۆرهان یاڤاش (43 ساڵ)، بەمەبەستی راوکردنی ماسی لە بەندەری گونەیلییەوە بە بەلەم چوونە نێو کەنداوی سارۆس.
 
بەلەمەکەیان بەهۆکارێکی نادیار لە کەناراوەکانی باکالابورنوو ژێرئاوکەوت. ئۆرهان یاڤاش دوای رووداوەکە بە مەلەکردن خۆی گەیاندە کەناراو، بەڵام هەریەک لە ئایهان یاڤاش و مستەفا یاڵدزلی خنکان و ساڵح کۆجامانیش بێسەروشوێن بوو.
 
تەرمی هەریەک لە یاڤاش و یاڵدزلی بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی گەلیبۆڵو.
 
دوای ماوەیەک، تەرمی ساڵح کۆجامان لە قوڵایی 10 مەتر لە شوێنی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە لەلایەن تیمەکانی ژێردەریایی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان دۆزرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە