جەهەپە: چوونى شاندی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمراڵى جێگەی باس نەبووە

12-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری سەرۆکى فراکسیۆنی پارتى گەلى کۆمارى (جەهەپە) دەڵێ، چوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی و دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، هەرگیز نەهاتووەتە رۆژەڤ و هیچ رێککەوتنێک لەسەر ئەو بابەتە نییە.
 
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، هەینی رابردوو رایگەیاندبوو، وا بڕیارە شاندێکی پێنج کەسیی لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە.
 
لێدوانەکەی پەروین بوڵدان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. موراد ئەمیر، بریکاری سەرۆکى فراکسیۆنی جەهەپە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆن و کۆبوونەوە ئامادەکارییەکاندا بە سەرپەرشتیی نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان، بابەتی چوونی ئیمراڵی هەرگیز گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە و هیچ رێککەوتنێک بۆ ئەمە نییە.
 
پەروین بوڵدان رایگەیاندبوو، لەبەرئەوەی پێنج پارتی سیاسی لە پەرلەماندا گرووپیان هەیە، لە هەر یەکێکیان کەسێک دەچێتە ئیمراڵی، بەڵام سەبارەت بەو پارتانەی گرووپیان نییە، هیچ شتێکی روون نییە. 
 
بوڵدان هەروەها گوتبووی، ئەگەری چوونی نوعمان کورتوڵموش بۆ دوورگەکە نییە.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەش پێشتر رایگەیاندبوو، شاندێک لە کۆمیسیۆنەوە دەتوانێت بچێتە ئیمراڵی و پەیامەکانی ئۆجەلان راستەوخۆ وەربگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."