ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە

12-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆدەبنەوە.
 
ئەردۆغان کاژێر 18:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ـی تشرینی دووەمی 2025 سەردانی دەوڵەت باخچەلی دەکات.
 
چاوەڕوان دەکرێ ئەردۆغان و باخچەلی لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی تورکیا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و دوا پێشهاتەکان بەگشتی تاوتوێ بکەن.
 
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرەکەی سوپای تورکیا لە سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان کە لە ئەنجامدا 20 کارمەند و سەربازی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا، مژارێکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
 
ئەردۆغان و باخچەلی، دوایینجار لە چواری ئەیلوولی ئەم ساڵ هەر لە ماڵەکەی باخچەلی کۆبوونەوە.
 
ئاکپارتی و مەهەپە دوو پێکهێنەری سەرەکیی هاوپەیمانیی جمهوورن و ئێستا لەگەڵ دەم پارتی رژدانە کار لەسەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەکەن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە