بەشێک لە مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ لە دوای نوێژ دەبنە هۆڵی وەرزش

14-02-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
وەرزش لەنێو مزگەوتەکان
وەرزش لەنێو مزگەوتەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مزگەوتی عەبدولحەمید خان لە گەڕەکی باگجلار لە ئیستەنبوڵ، لە کاتی هەموو نوێژێک جمەی دێت، بەڵام لەکاتی نوێژی ئێواران کەشەکە پڕ وزەترە. هەر کە نوێژخوێنان سەلامیان دایەوە، سەرجەمیان بە ئیمامیشەوە روو لە راهێنەرێکی گەنج دەکەن.
 
راهێنەرەکە ناوی "فاتح"ـە. بە تیشێرتێکی سپییەوە راهێنان بە کۆمەڵە پیاوێکی سەرسپی دەکات کە زۆربەیان ریشێکی تەنکیان هەیە و باوەڕیان وایە ئەو وەرزشە هانیان دەدات لە نوێژەکانیان گورجوگۆڵتر بن.
 
فاتح یەمانۆگلو دەڵێت، "بۆ ئەوەی لە پێکان و کێشە بەدووربین، راهێنانەکانمان کورت دەکەینەوە، 15 بۆ 20 خولەک. ئامانجی ئێمە راهێنانی قورس نییە وەک ئەوەی لە جیم دەکرێت."
 
زۆربەی پیاوە بەتەمەنەکان خانەنشینن، پەلەیانە کاتی نوێژی ئێواران بێت بۆ ئەوەی دواتر وەرزش بکەن.
 
سەرڤەت ئەریجی، نوێژخوێنە و ئاماژە بەوە دەکات، "مرۆڤ وەکو ئۆتۆمبێل وایە، هەروەک چۆن ئۆتۆمبێل پێویستی بە چاککردنەوە هەیە، ئەندامەکانمان باشتر کاردەکەن کە وەرزش دەکەین."
 
ئیمامی مزگەوتی عەبدولحەمید خان تێبینی کردووە لەوەتەی نوێژخوێنانی وەرزش دەکەن، نوێژەکانیشیان بەجوانی و لەکاتی خۆیدا دەکەن.
 
بولەنت چنار دەڵێت، "دوای وەرزشکردنەکە لەدوای نوێژ، کوالێتیی نوێژەکانیشمان باشتر دەبێت. نوێژخوێنان باشتر دەجوڵێن، جوڵەی جومگە و سووڕی خوێن باشتر دەبێت. جەستە لە خاوی و تەمبەڵی رزگاری دەبێت."
 
تەنیا لە گەڕەکی باگجلار لە 11 مزگەوت وەرزش دەکرێت، لە مزگەوتی عەبدولحەمید خانیش لەدوای هەر نوێژێک 25 بۆ 35 پیاوی بەتەمەن وەرزش دەکەن.
 
داوا دەکرێت لەپێناو لەشساخیی خەڵک، ئەو وەرزشە لە 90 هەزار مزگەوتەکەی تورکیا پەیڕەو بکرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو