پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تورکیا سبەی مان دەگرن

13-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەندیکای پزیشکانی تورکیا رایگەیاند، سبەی 14ـی ئادار پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی بۆ ماوەی یەک رۆژ مان لە کارکردن دەگرن، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر سیستمی تەندروستی.

لە راگەیێندراوی سەندیکای پزیشکانی تورکیا ئاماژە بەوەدرا، خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی تەندروستی بوونەتە کەرتێکی بازرگانی و بارودۆخی کارکردن بەشێوەیەک تێکچووە، کە ئێستا دۆزینەوەی کار قورسە.

سەندیکاکە دەڵێ، "ئێمە لە 14ـی ئاداردا مان دەگرین بۆ ئەوەی بە نەخۆشەکانمان و گەلەکەمان بڵێین، دەکرێت سیستمێکی دیکەی چاودێریی تەندروستی هەبێت. داوا لە هەموو کارمەندانی ئەم کەرتە دەکەین، بەشداری لەم چالاکییەدا بکەن".

لە 26ـی شوباتی ئەمساڵ لە شاری ئیستەنبووڵەوە بۆ ئەنقەرە، رێپێوانێک بە سەرپەرشتی سەندیکای پزیشکانی تورکیا بەڕێوەچوو و لە یەکی ئادار کۆتایی هات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."