رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆمپانیای ئاژێت- AJET ـی تورکیا کە سەر بە هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەیە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران، عێراق و ئوردن تاوەکو 16ـی حوزەیرانی 2025 هەڵوەشاندەوە.
کۆمپانیای (AJET) تورکیا ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025 رایگەیاند، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە گەشتەکانی بۆ ئێران، عێراق و ئوردن تاوەکو کاژێر 06:00 ـی رۆژی دووشەممەی داهاتوو 16ـی حوزەیرانی 2025 هەڵوەشاندووەتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا، بەنیازە تەنیا لە رۆژدا گەشت بۆ لوبنان ئەنجامبدات و ئەو گەشتانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێن، بەبێ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراقیش بەڕێوە دەچن.
دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە ئێران کایەی ئاسمانی خۆی داخست، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هاتووچۆی ئاسمانی دروستکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ